كورته‌يه‌ك له‌سه‌ر به‌شى ماتماتيك
به‌شى ماتماتيك يه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى گه‌رميان, له ساڵى (2007- 2008) دامه‌زراوه. توانيوبه‌تى له (10) ساڵى ڕابردوودا سه‌دان خوێدكارى گه‌رميان و ناوچه جياجياكانى كوردستان به زانستى سه‌رده‌م پێبگه‌يه‌نێت و بيانخاته خزمه‌تى نيشتمانه‌كه‌مانه‌وه. ئه‌م به‌شه ده‌ورێكى گرنگى هه‌بووه بۆ كردنه‌وه‌ى چه‌ندين به‌شى گرنگ له زانكۆى گه‌رميان, له‌وانه : به‌شه‌كانى (كيميا و كۆمپيوته‌ر)ى كۆلێجى زانست و به‌م دوايانه‌ش به‌شى (ئه‌ندازيارى بيناكارى).
هه‌روه‌ها ڕۆڵێكى گرنگى هه‌يه بۆ دابينكردنى ستافى وانه‌ووتنه‌وه تايبه‌ت به بابه‌ته‌كانى ئامار‌و كۆمپيوته‌ر و بابه‌ته زانستيه‌كانى تر‌ى ماتماتيك كه له‌به‌شه زانستيه‌كانى تر‌ى زانكۆى گه‌رميان ده‌خوێندرێت.
به‌شى ماتماتيك له‌پاڵ پێگه‌ياندنى خوێندكاران‌دا , توانيويه‌تى به دروشمى (به‌ره‌و پێشچونى زانستى ماتماتيك )له بوارى (تيۆرى , پراكتيك) كۆنفڕانسێكى زانستى نێوده‌وڵه‌تى له رۆژانى (21 - 22 / 8 / 2016) ئه‌نجام بدات.
سه‌رۆك به‌شه‌كانى ماتماتيك له ساڵى دامه‌زراندنيه‌وه تاوه‌كو ساڵى (2016- 2017):-
• پ. ى. د. بهرۆز محمود جاف
• م. ليلى عزيز احمد
• شوڕش عمر عبدالله
• سرحد فائق نامق
• سليم ياسين مجيد
جگه له‌و مامۆستايانه‌ى كه ئيستا ستافى به‌شى ماتماتيكيان پڕكردووه‌ته‌وه , پێويست ده‌كات ئاماژه به ڕۆڵێكى به‌ڕێز (م. خالد محمد على ) بكه‌ين كه مامۆستايه‌كى ماندوونه‌ناسى به‌شه‌كه بووه و له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى به‌شى ماتماتيك ڕۆڵێكى گرنگى هه‌بووه وه له ساڵى ( 2014 ) كۆچى دواى كردووه .